چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

داخرانی 53 سالۆنی ژنانە لە شاری “ورمێ”

53 سالۆنی ئارایشی ژنانە لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “ورمێ” داخران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حكومەتیەكانی ئَێران، سەرۆكی پۆلیسی ئەمنیەتی گشتی فەرماندهی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی، لە پارێزگای ورمێ رایگەیاندووە، كە ٥٣ سالۆنی ئارایشی ژنانە لە شاری “ورمێ” بەرەوڕووی داخران بووەنەتەوە.
ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی هەوروەها وتوویەتی، پێرەوی كردن لە شێوازی جوانكردنی رۆژئاوایی، مۆدگەرایی و نا ئیسلامی بوون و فاڵگیری بە قاوە هۆكارەكانی داخرانی ئەو سالۆنە ژنانەگەلە بووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتوویەتی، لە درێژەی گەڵاڵەی چاودرێریی لە بە سەر شوێنە جوانكارییەكاندا، هەموو سالۆنە ژنانەكان و ئارایشگا پیاوانەكان دەكەونە ژێر چاودرێیی و مەبەست لەو چاودێری كردنە بە ئیسلامی كردنی ئەو شوێنانەیە.

شایانی باسە، بە بیانووی گەڵاڵەی نایاسایی بوون و دژە كەلتووری ئیسلامی لە ساڵانی رابردوو بە سەدان شوێنی جوانكاریی، قاوەخانە و ناوەندی كاسبی كردنی هاوڵاتیان لە كوردستان و ئێران لە لایەن دەست و پەیوەندەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بەرەوڕووی داخران و جەریمە كردن بوونەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.