پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

زیندانیەكی سیاسی پاش 18 ساڵ بۆ یەكەمجار مەرەخەسی پێ درا

زیندانیەكی سیاسی كە بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دراوەو نیوەی تەمەنی لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامییدا تێپەڕ كردووە، بە دانانی بارمتە مەرەخەسی پێدرا.

هەواڵنێریی كوردپا بڵاوی كردووەتەوە، كە عومەر ئیمامی كە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاویی و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا دەستبەسەر و دواتر بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم درا، سەرئەنجام پاش ١٨ ساڵ زیندانی، بە دانانی ٢٥٠ ملوێن تمەن بارمتە و بۆ ماوەی یەك حەفتە مافی مەرەخەسیی پێدرا.

عومەر ئیمامی كە بە تۆمەتی ئەندامیەت لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی، زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە، هاوڕێ لەگەڵ سێ زیندانیی سیاسیی دیكەی كورد بەناوەكانی والی دروودی، عەلی ساڵحی و محەمەد مورادی لە زیندانی یەزد راگیراون.

ئەو چوا زیندانییە سیاسیە كە بە یەكەوە دەستبەسەر كراون و دۆسیەیەكی هاوبەشیان هەیە، لەماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا مافی چوونە مەرەخەسییان پێنەدراوە.

عومەر ئیمامی، تەمەن ٣٦ ساڵ، كوڕی حوسێن و خەڵكی گوندی “كڵاش”ی سەربە شاری جوانڕۆ لە پارێزگای كرماشانە.

یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەكەی رایگەیاندووە، كە عومەر ئیمامی پاش تێپەڕبوونی مانگێك لە گیان لەدەست دانی برایەكەی ، مافی چوونە مەرەخەسیی پێدراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.