پێنج شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / %64 لە قوربانیانی توندوتیژی لە ئێران بە شێوەی زۆرەملێ هاوسەرگیرییان كردووە

%64 لە قوربانیانی توندوتیژی لە ئێران بە شێوەی زۆرەملێ هاوسەرگیرییان كردووە

ئاكامی گەڵاڵەی توندوتیژی دژی ژنان لە 28 پارێزگای ئێران بڵاو كرایەوە.

ئاكامی توێژینەوەی ناوەندی پارێزگاكان بە لێكۆڵینەوە سەبارەت بە توندوتیژی ناوماڵ لە ناوەندی 28 پارێزگای ئێران دەرخەری ئەوەیە، كە لە یەك ساڵی یەكەمی هاوسەرگیری و لە تەمەنی تەمەنی مامناوەندیی ئەو قۆناغەی ژیانی ژنان پێكدەهێنێت، كە زۆرترین توندوتیژیان بەرانبەر دەكرێت و زۆر جار لە كاتی هەبوونی داهاتی گونجاو یان چوونەسەرەوەی تەمەن ئەو توندوتیژیانە كەم دەبێتەوە.

بیانووگرتنی پیاوان ناسراوترین جۆری توندوتیژی دژی ژنان دێتە ئەژمار، كە ژنان لە سەرەتای پێكهێنانی ژیانی هاوبەش تا ئێستا ئەزمونیان كردووە.

بەراوەرد كردنی گشتیی لەمبارەوە دەریدەخات، كە 66%ی ژنان لە سەرەتای پێكهێنانی ژیانی هاوبەشدا لانیكەم 1 جار بەرەوڕووی توندوتیژی ناو ماڵ بوونەتەوە و نزیك بە 30% ی بنەماڵەكان لانیكەم یەك جار لە ماوەی ژیانی هاوبەشیاندا، توندوتیژی فیزیكی و توند ئەنجام دەدەن و لە 10%ی بنەماڵە ئێرانیەكان توندوتیژی دەبێتە هۆی خەسار بەركەوتنی كاتیی و هەمیشەیی.

هەروەها ئەو توێژینەوەیە باس لەوە دەكات، كە هاوسەرگیری زۆرەملێ جۆرێكی دیكە لە توندوتیژیە كە 64%ی ئەو كەسانە لەخۆ دەگرێ كە بەرەوڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

لەو پێوەرەی كە بۆ توندوتیژی دژی ژنان بڵاو كرایەوەتەوە، زاهیدان وەكوو یەكەم پارێزگا دانراوە كە زۆرترین توندوتیژی دژی ژنان تێیدا روو دەدات و سمنان باشترین پارێزگا سەبارەت بە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانە.

هەروەها ئەو پێوەرە لەوە دەدوێ كە، ژنانی نەخوێندەوار زۆرترین و ژنانی خاوەن پیشە كەمترین توندوتیژییان بەرانبەر دەكرێت و هەروەها راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، كە تەمەنی 55 ساڵی تا 59 ساڵی ژنان زۆرترین توندوتیژییان بەرامبەر دەكرێ.

ساڵی 1392ی هەتاوییش ئامارێك بڵاو كرایەوە كە لە هەر 11 چركەدا ژنێك بەرەوڕووی توندوتیژی دەبێتەوە و 80% تا 90% پیاوانیش لە لایەن هاوسەرەكانیانەوە بەرەوڕووی توندوتیژی و خەیانەت دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. ناردنی ٢٠٠ کانێکس بۆ بوومەلەرزە لێدراوان

لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە، ژمارەیەکی بەرچاو کانێکس پێشکەشی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای …