كۆبوونەوەی ناڕەزایی كرێكارانی كارخانەی پێترۆشیمی “ئیلام” بەردەوامە

كۆبوونەوەی ناڕەزایی كرێكارانی كارخانەی پێترۆشیمی”ئیلام” بۆ رۆژی دووهەم درێژی هەبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی مانگی خەزەڵوەر بۆ دووهەم رۆژی بەردەوام، كرێكارانی لەسەر كار دەركراوی كارخانەی پێترۆشیمی “ئیلام” ئەمجارە لە بەردەم دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕنیان سازدا.

ئەو كرێكارانە كە رۆژی یەكشەممە 25ی خەزەڵوەریش لە بەردەم مەجلیسی كۆماری ئیسلامی كۆبوونەوە، خوازیادی دانی 5 مانگ حەقدەستی وەدواخراو و هەروەها گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان بوون.

جێگای ئاماژەیە، 70 كەس لە كرێكارانی كارخانەی پێترۆشیمی “ئیلام” بە پێشینەی 2 تا 10 ساڵ مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بە بێ هیچ هۆكارێ لەسەر كارەكانیان دەركران و خاوەنكا چەند رۆژ دوای دەركردنی ئەو كرێكاران، لانیكەم 100 كرێكاری نوێی بە بیانووی كەمی هێزی مرۆیی لەسەر كار دامەزراند.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.