چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەشداریی هەزاران كەس لە رێوڕەسمی ئەسپەردەكردنی “بابەك قوربانی”

بە هەزاران كەس لە خەڵكی پارێزگای “كرماشان” و خەڵكی باقی ناوچەكانی دیكە لە رێوڕەمسی ئەسپەردەكردنی “بابەك قوربانی” بەشدارییان كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی مانگی خەزەڵوەر، بە هەزاران كەس بەشدارییان كرد لە رێوڕەسمی ئەسپەردەكردنی “بابەك قوربانیی” براوەی خەڵاتی جیهانیی لە بواری  زۆرانبازیی (كوشتی) فەرنگی كە ماوەی نزیك بە دوو ساڵە بە تاوانی “قەتڵ” لە ناو زینداندا راگیرابوو، بە خواردنی حەب كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

قوربانی لەمانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩١ لەگەڵ براكەی بە مەبەستی راوكردن چووبوونە بەرزاییەكانی شاری كرماشان و ل ەشوێنێك بە ناوی “نجوبران” لەگەڵ چەند كەس تووشی تێكهەڵچوون بوو و لە نیهایەتدا بە چەكی راوكردن كەسێكی كوشتبوو.

بابەك قوربانی دوای ئەوەی حوكمی “قەساس”ەكەی پێ راگەیەندراوە، دەستی دابووە خۆكوژی.
بەرپرسی گشتیی زیندانەكانی پارێزگای كرماشان وێڕای پشتڕاست كردنەوەی هەواڵی خۆكوژی ئەو وەرزشوانە  بە هەواڵنێریی حكومەتیی “تەسنیم”ی وتووە، رۆژی شەممە باوكی “بابەك” مەلاقاتی كوڕەكەی كردووە و دوای ئەو چاوپێكەوتنە رۆڵەكەی حەبێكی زۆری خەوهێنەری خواردووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

دادستانی كۆماری ئیسلامی كرماشان رایگەیاندووە، بابەك چەند رۆژ پێش ئێستا لەگەڵ یەكێك لەهاوبەندییەكانی لەناو زینداندا بڕیاری خۆكوژی دەدەن و ئەو هاوڕێیەی بەر لەو دەستی دابوویە ئەو كارە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.
ژمارەیەك لە وەرزشكارانی كرماشانی بە بەردەوامی لەهەوڵی ئەوەدابوون كە بتوانن بنەماڵەی كوژراوەكە رازی بكەن لە بابەك خۆشببێ بەڵام نەیانتوانیبوو ئەو ئامانجەی خۆیان بەرنە سەر.

بابەك قوربانی لەكێشی ٩٦ كیلۆدا براوەی خەڵاتی جیهانیی ساڵی ٢٠١٠ی براوەی یارییەكانی ئاسیا و هەروەها براوەی میداڵیای جیهانی ٢٠١١ی بلارووسی لەكارنامەی خۆیدا هەبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.