چوار شه‌ممه‌ 10 نیسان 2024

بریندار بوونی دوو وەرزڕێی خەڵكی “قەسری شیرین” بە هۆی تەقینەوەی مین

بەهۆی  تەقینەوەی مینی چێنراو 2 وەرزێڕی خەڵكی ناوچەی “سومار” سەر بە شاری “قەسری شیرین” بە توندی بریندار بوون.

هەواڵنێریی حكومەتیی مێهر بڵاوی كردووەتەوە، كە رۆژی شەكشەممە 25ی مانگی خەزەڵوەر، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێنراو، 2 وەرزێڕی كوردی خەڵكی ناوچەی سومار سەر بە “شاری قەسری شیرین” لە پارێزگای كرماشان بە توندی بریندار و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی شاری “ئیسلام ئابادی غەرب” كراون.

ئامارەكان دەریدەخەن، كە لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا، ١٣٢ حاڵەت تەقینەوەی مین و كەرەسەكانی جەنگی لە شاری قەسری شیرین رووی داوە كە بە هۆی ئەو رووداوانەوە ١٢٢ كەس بریندار و ١٣ی گەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەوترێ, لەماوەی ١٠ ساڵی رابردووەوە هەتا ئێستا ١٢٦ كەس لە قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین و كەرەسە جەنگییەكانی شەڕی ئێران و عێراقەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەوتەی دانیشتوانی ناوچەكە خاوێن كردنەوەی ناوچە مینڕێژكراوەكان ماوەبەماوە ئەنجام دەدرێت و ناوەندە دەوڵەتییەكان هەتا قووڵایی ٣٠ سانتیمیتری ئەو كارەیان ئەنجام داوە و بە پێی كۆنڤانسیۆنە پەسند كراوەكانی ئیدارەی پووچەڵ كردنەوەی مین، پێویستە ناوچە بە مین چێنراوەكان هەتا قووڵایی ٨٠ سانتیمیتر خاوێن بكرێنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.