پێنج شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / گیانلدەستدانی گوماناویی وەزرشوانێكی”كرماشان”ی لە زیندان

گیانلدەستدانی گوماناویی وەزرشوانێكی”كرماشان”ی لە زیندان

وەرزشوانێكی كورد و قارەمانی جیهانیی فەرەنگی كار لە بواری یاریی “زۆرانبازیی” لە زیندانی ناوەندی كرماشان لە رێگەی خواردنی حەبەوە كۆتایی بەژیانی هات.

شەوی شەممە 24 لەسەر 25ی مانگی خەزەڵوەر، “بابەك قوربانی” براوەی خەڵاتی جیهانیی لە بواری  زۆرانبازیی (كوشتی) فەرنگی كە ماوەی نزیك بە دوو ساڵە بە تاوانی “قەتڵ” لە ناو زینداندا راگیرابوو، بە خواردنی حەب كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

قوربانی لەمانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩١ لەگەڵ براكەی بە مەبەستی راوكردن چووبوونە بەرزاییەكانی شاری كرماشان و ل ەشوێنێك بە ناوی “نجوبران” لەگەڵ چەند كەس تووشی تێكهەڵچوون بوو و لە نیهایەتدا بە چەكی راوكردن كەسێكی كوشتبوو.

بابەك قوربانی دوای ئەوەی حوكمی “قەساس”ەكەی پێ راگەیەندراوە، دەستی دابووە خۆكوژی.
بەرپرسی گشتیی زیندانەكانی پارێزگای كرماشان وێڕای پشتڕاست كردنەوەی هەواڵی خۆكوژی ئەو وەرزشوانە  بە هەواڵنێریی حكومەتیی “تەسنیم”ی وتووە، رۆژی شەممە باوكی “بابەك” مەلاقاتی كوڕەكەی كردووە و دوای ئەو چاوپێكەوتنە رۆڵەكەی حەبێكی زۆری خەوهێنەری خواردووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

دادستانی كۆماری ئیسلامی كرماشان رایگەیاندووە، بابەك چەند رۆژ پێش ئێستا لەگەڵ یەكێك لەهاوبەندییەكانی لەناو زینداندا بڕیاری خۆكوژی دەدەن و ئەو هاوڕێیەی بەر لەو دەستی دابوویە ئەو كارە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.
ژمارەیەك لە وەرزشكارانی كرماشانی بە بەردەوامی لەهەوڵی ئەوەدابوون كە بتوانن بنەماڵەی كوژراوەكە رازی بكەن لە بابەك خۆشببێ بەڵام نەیانتوانیبوو ئەو ئامانجەی خۆیان بەرنە سەر.

بابەك قوربانی لەكێشی ٩٦ كیلۆدا براوەی خەڵاتی جیهانیی ساڵی ٢٠١٠ی براوەی یارییەكانی ئاسیا و هەروەها براوەی میداڵیای جیهانی ٢٠١١ی بلارووسی لەكارنامەی خۆیدا هەبوو.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. ناردنی ٢٠٠ کانێکس بۆ بوومەلەرزە لێدراوان

لە لایەن رێکخراوی نیزامی موھەندسی پارێزگای سنە، ژمارەیەکی بەرچاو کانێکس پێشکەشی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای …