چوار شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەی ناڕەزایی لە شاری “سنە”

بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەی ناڕەزایی لە شاری “سنە”

كرێكارانی تەعاونی خانووبەرەی ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكانی شاری “سنە” كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان دەربڕینیان بەڕێوەبرد.

سەرچاوەكانی هەواڵ لەمبارەوە باس لەوە دەكەن، كە رۆژی چوارشەممە 21ی مانگی خەزەڵوەر، ئەو كارمەندانه بەمبه ر بە پێ نەدانی ئەو عەرزانەی كە بڕیار بوو لە لایەن تەعاونی خانوبەرەوە پێیان بدرێت ناڕەزاییان دەربڕیوە، بەڵام كاربەدەستانی پەیوەندیداری ئەو ئیدارەیە، لە دانی عەرز بەو كارمەندانە خۆی بواردووە و گوێ لە خواست و داواكارییەكانیان ناگرێ.

شایانی باسە، لەو كۆبوونەوە ناڕەزاییانەدا، جێگری عومرانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكان ئامادە بووە و بەڵێنی پێداون و كە بەدواداچوونی خواست و داواكارییەكانیان دەكات، بەڵام كرێكارانی تووڕە و ناڕازیی درێژەیان داوەتە كۆبوونەوەكەیان و لە ئاكامدا ئەو كۆبوونەوەیە بە دەستێوەردانی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێ هاتووە.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.