سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ژەهراوی بوونی 8 كەس بە بۆنەی گازگرتوویی لە” تاران و سەردەشت”

بە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی مۆنۆكسیدی كەربۆن 6 ئەندامی بنەماڵەیەك لە شاری “سەردەشت” بە هۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كەربۆن ژەهراوی بوون.

بە پێی هەواڵنێرییە حكومەتیەكان، رۆژی پێجشەممە 22ی مانگی خەزەڵوەر 6 ئەندایم بنەماَەیەك ل شاری سەردەشت بە هۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كەربۆن ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی كراون.

دەوترێ زۆربەی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە ژن و منداڵ بوون و بە هۆی خراپ بوونی لەڕادەبەدەری دۆخی تەندروستییان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ كراون.

هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری تاران، ژن و مێردێك بە هۆی ژەهراوی بوون بە گازی دیۆكسیدی كەربۆن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

شایانی باسە، بە پێی ئامارە فەرمیەكانی خودی كۆماری ئیسلامی، ساڵی رابردوو 148 كەس بە هۆی ژەهراوی بوون بە گازی مۆنۆكسیدی كەربۆن گیانیان لەدەستداوە كە 112 كەسیان پیا و 36 كەسیان ژنان پێكی دەهێنن. هەروەها دەوترێ لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو 8 هەزار و 447 كەس لە سەرانسەر ئێران بە هۆی ژەهراوی بوون بەو گازە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ساڵانە بە سەدان كەس لە خەڵكی ئێران بە هۆی بڵاو بوونەوەی گازی مۆنۆكسیدی كەربۆن ژەهراوی دەبەن و هۆكارەكەشی ناستاندار بوونی شێوازی دانانی لوولە و هەندێ جاریش كۆن و پرتووكاو بوونی ئەو لوولانە راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.