سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

ئاگرتێبەردانی دەیان ئۆتۆمبیلی كاسبكاران لە شاری “سەردەشت”

چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی بە دەیان ئۆتۆمبیلی كاسبكارانی كوردی ناوچەی “سەردەشت”یان ئاگرتێبەردا.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە، رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، زیاتر لە ٣٠ ئۆتۆمبیلی كاسبكاران لە ئاوایی “شێوەمیر” سەر بە ناوچەی “میراوێ” لە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە ئاگری تێبەردراوە.

بە وتەی یەكێك لە دانیشتوانی ناوچەی میراوێ، ئەو ئۆتۆمبیلانە هی كاسبكارانی ناوچەكە بووە و خاوەنەكانیان تەنیا بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان كەڵكی لێ وەردرەگر، كە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی هەڵدەوكتنە سەریان و بەو چەشنە ئاگریان تێبەردەدەن.
دەوترێ، دوای ئاگر تێبەردانی ئۆتۆمبیلی ئەو هاوڵاتییانە، خەڵكی ئاوایی “شێوەمیر” لە ناڕەزایی بەو كردەوەیەی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی جادەی سەرەكیی سەردەشت ــــ پیرانشاریان دەبەستن و بەو هۆیەوە تێكهەڵچوون لە نێوان خەڵك و چەكدارن دێتە ئاراوە، بەڵام هەتا ئێستا ئاكامی ئەو تێكهەڵچوونانە ئاشكرا نەكراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.