پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / هەواڵ / فه‌رهاد پیرباڵ واده‌ی خۆسووتاندنی درێژکرده‌وه‌

فه‌رهاد پیرباڵ واده‌ی خۆسووتاندنی درێژکرده‌وه‌

فه‌رهاد پیرباڵ واده‌ی خۆسووتاندنی درێژکرده‌وه‌و مۆڵه‌تی زیاتری به حکومه‌ت دا بۆ ئازاد کردنی چالاکانی به‌ندکراوی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر. دوێنێ دووشه‌مه فه‌رهاد پیرباڵ هونه‌رمه‌ندو ڕووناکبیری خه‌ڵکی هه‌ولێر، دوای تێپه‌ڕینی 22 رۆژ به سه‌رده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نی که تاوانیان وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خۆپیشاندانی 08/11/2013 ه له به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر، بۆ ماوه‌یه‌ک ڕێگای سه‌ره‌کیی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری داخست‌و دواتریش له به‌رده‌م زیندانی مه‌حه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی‌و داوای پشتگری له چالاکان‌و ڕۆژنامه‌نووسانی تر کرد، به‌ڵام تا ئێسته جگه له هاوڕێیانی ئه‌و 8 چالاکه ، هیچ رۆژنامه‌نوس‌و چالاکێک به فه‌رمی‌و به کرده‌وه پشترگیی له فه‌رهاد پیرباڵ نه‌کردووه.

له لایه‌کی تره‌وه‌و به گوێره‌ی هه‌واڵه نافه‌رمییه‌کان له هه‌ولێره‌وه، ئاسایش ویستوویانه فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستگیر بکه‌ن، به‌ڵام به هۆی پشتیوانیکردنی پیرباڵ له لایه‌ن دۆستان‌و هه‌وادارانی چالاکییه‌که‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کراوه‌و ڕایگه‌یاندووه کاتێکی زیاتر ده‌داته حکومه‌ت بۆ ئازادکردنی 8 چالاکه رۆژهه‌ڵاتییه‌که.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.