پیرپاڵ باکی نییەو لەپێناوی ئایدۆلۆژییەکانیدا بەرەنگاری کۆمەڵگایەک دەبێتەوە/ سارا عومه‌ر

فەرهاد پیرپاڵ، ڕەنگە لەلای هەندێک بە شێت ناو ببرێت و لەلای هەندێکی تریش بە مرۆڤێکی کەمتر لە شێت و لەلای گروپێک مرۆڤی تر بە مرۆڤێکی کا…مڵ. لێرانەدا بە پێچەوانەی قسەی هەموو ئەوانەی، کە بینیم کۆمێنتی ناشیاو و قسەی ناشرینیان بۆ ئەم پیاوە نووسیوە، لە کۆتایدا ئەوەم بۆ دەرکەوت کە پیرپاڵ لێرانەدا هیچ کات ئامانجی ئەوە نەبووە، کە بێت و بە کۆمەڵگە بڵێت ئێوە لە من کەمترن. یاخود بە جۆرێک لە جۆرەکان سوکایەتی بە کۆمەڵگەی کوردی بکات، نەخێر ..ئەگەر ئێمە بمانەوێت شیکارێکی کورتی سیاسی بۆ بیرۆکەی پشت کردەوەی ئەم مامۆستایە بکەین، بەر لە هەموو شتێک ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت ئەوەی فەرهاد پیرپاڵ لێرانەدا ئەنجامی دەدات دەکەوێتە چەمکی یەکێک لە تێورییە سیاسییەکانی جیهانەوە کە پێی دەوترێت ”سۆشیاڵ کۆنسترۆکتیڤیسم”. ئەم تیورییە ساڵەهایە هەوڵی داوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی کردەوەی سەر شەقام و زمانەوە گۆڕانکاری بهێنێتە ناو کەشی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە جیاوازەکانی جیهانەوە. هەڵبەت، خاڵی لاوازی ئەم چەمکە تێورییە بە تەنها ئەوەیە، کە لە بەکارهێنان و پراکتیزەکردنیدا ”ڕێلاتیڤیسمە” (واتە تێگەیشتنی لە (واقیع و لە بەها) کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە، چونکە دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کێ ئەم تێورییە بەکار دەهێنێت و لە چ زەمەنێکیشدا بەکاری دەهێنێت – لەگەڵ ئەوەشدا ئەم لاوازییە بۆتە هۆی بەهێزکردن و خۆڕاگرتن و پێداگرتنی زۆربەی ئەو ئۆرگانیزەیشنانەی، لە پێناوی دابینکردنی مافی مرۆڤایەتیدا ئامادەن لێوەکانی خۆیان بە دەرزی و دەزوو بدورنەوە هەتا ئەو کاتەی هەست دەکەن دەنگیان گەیشتووە). چەمکی ”سۆشیاڵ کۆنسترۆکتیڤیسم” زیاتر جەخت لەسەر دانپێدانانی مرۆڤەکان دەکاتەوە لە ئاستی خۆیان و کۆمەڵگەدا. وەک نمونەیەکی زیندو فەرهاد پیرپاڵ لێرانەدا دەڵێت ”فەرموو کورد بە (…) ڕاهاتووە ..” بەدەر لەوەش لە هیچ کاتێکدا ئەو خۆی لەو کۆمەڵگەیە جیاناکاتەوە و بە خۆیشی دەڵێت ”من ئەوەڵ (…) لە دنیادا” …. کەواتە لە ئەنجامدا دەتوانم بە تاکەکانی کۆمەڵگە بڵێم: (تکایە سەیری ئاسمان بکەن، بزانن ڕەنگی چۆنە، بەر لەوەی ڕەنگێکی بۆ بدۆزنەوە، کە لەو نەچێت و زۆردارانە بیسەپێنن بەسەریدا) .. ئەم جۆرە مانگرتنانە بە درێژای سەدەکان خۆیان دووبارە کردۆتەوە، بەڵام با ئەوەشمان لەبیر نەچێت بۆ داواکردنی وەستانی کات و داڕشتنەوەی پەیمانی نوێ پێویستمان بە کەسانی وەکو دکتۆر فەرهاد پیرباڵ هەیە، چونکە پیرپاڵ باکی نییە و لەپێناوی ئایدۆلۆژییەکانیدا بەرەنگاری کۆمەڵگایەک دەبێتەوە، کە ئەوەی بەهای نەبێت لەلای .. تەنها مرۆڤە!

له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی شاعیر سارا عومه‌ر ه‌وه وه‌رگیراوه.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

یەک بۆچوون

  1. زۆر ڕاستە، بە تەواوی هاوبیرتانم

وەڵامێک بنووسە بۆ ئامانج هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.