شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / نوێترین ئاماری گیانبەختكرادووانی كۆبانێ و كوژراوانی داعش لەو شارە بڵاو كرایەوە

نوێترین ئاماری گیانبەختكرادووانی كۆبانێ و كوژراوانی داعش لەو شارە بڵاو كرایەوە

لەسەرەتای‌ دەستپێكردنی‌ شەڕی لە كۆبانێ لە ماوەی 2 مانگی رابردوودا، زیاتر لە هەزار كەس كوژراون كە زۆربەیان چەكدارانی داعش پێكی دەهێنن.

“رامی‌ عەبدورەحمان” بەرێوەبەری‌ رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریە رایگەیاند، بە فرانس پرێسی‌ راگەیاندوە هەزار و 13 كەس لە جەنگی‌ كۆبانییدا كوژراون‌و لەو ژمارەیەش 609 كەسیان چەكدارانی‌ داعشن.

ناوبراو رونیكردوەتەوە، كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوو 363 شەڕڤانی‌ خەڵكی كۆبانێ و 16 چەكداری‌ ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ خۆبەخشێكی‌ خەڵكی سوریە‌ 24 هاوڵاتی‌ گیانیان بەخت كردووە.

رامی‌ هەروەها ئاماژەی‌ بەوەكردوە، كە كوژراوانی‌ داعش تەنها ئەوانەن كە لە ناو كۆبانی‌‌ و دەوروبەریدا كوژراون ‌و ئەوانەی‌ تێدا نیە كە لە بۆردومانی‌ هاوپەیماناندا كوژراون.

كۆبانێ‌ سێهەم شاری‌ گەورەی كوردستانی رۆژئاوایە و لە ماوەی نزیك بە 2 مانگ لە بەربەرەگانێ و خۆڕاگری دژی هێرشی چەكدارانی داعشدایە.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …