دوو شه‌ممه‌ 20 ئایار 2024

ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی لە شاری سەقز

مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسیی خەڵكی شاری سەقز دوای 11 ساڵ زیندانی كردن لە گرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامیدا، لە بەردەم مەترسی ئێعدام كردندایە.

بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان باسیان لەوە كردووە، كە لە ماوەی ئەو 11 ساڵەدا سەردانی سەرجەم ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامیمان كردووە، بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ نەداوینەتەوە.

مستەفا سەلیمی هاوسەرگیری كردووە و خەڵكی ئاواییەكی سەر بە شاری سەقز لە پارێزگای سنەیە و ساڵی 1382ی زایینی لە شاری “نەهاوەند”دایە و بەپێی زانیارییەكانی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی و مەدەنی، دوای راگرتنی بۆ ماوەیەكی درێژ لە بنكە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكاندا كراوە و سەرەنجام لە لایەن دادوەری كۆماری ئیسلامی لە دادگای “سەقز” بە تۆمەتی ئەندامیەت لە حیزبێكی كوردستانی نەیاری كۆماری ئیسلامی بە ئێعدام مەحكوم كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.