پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

نادیار بوونی چارەنووسی 4 كەس لە دەستگیر كراوانی شاری “سنە”

چوار كەس لە دەستگیركراوانی شاری سنە هەتا ئێساش چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، هەتا ئێستا و پاش یەك هەفتە تێپەڕبوون بەسەر خۆپیشاندانی كۆمەڵانی خەڵكی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری و مقاومەتی شاری كۆبانی هەتا ئێستاش چارەنووسی 4 كەس لە دەستگیر كراوەكان نادیارە.

بە پێی ئەو هەواڵە، چارەنووسی 4 كەس لە دەستگیر كراوەكان بە ناوەكانی “سوهراب جەلالی، خالید حسێنی، جەهانبەخش وەكێڵی و یەدێ سەمەدی” هەتا ئێستاش نادیارە.

شایانی باسە، لە ماوەی خۆپشاندانی رۆژ یەكی مانگی نوامبر بەرامبەر بە 11ی مانگی خەزەڵوەر وەكوو “رۆژی جیهانی كۆبانێ” 17 كەس لە رێكخەران و بەشداربووانی خۆپیشاندانە بەرینەكەی شاری سنە دەستگیر كران، كە ژمارەیەكیان ئازاد كراون، بەڵام هەتا ئێستاش چارەنووسی ئەم 4 كەسە نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.