سێ شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / فستیڤاڵێكی چیرۆك لە سەقز پێشی پێ گیرا

فستیڤاڵێكی چیرۆك لە سەقز پێشی پێ گیرا

فستیڤاڵی چیرۆكی كوردی كە سەرەتا مۆڵەتی بەرێوەچوونی لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگی كۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز وەرگرت و ٢٠ میلوێن تمەن بودجەی بۆ تەرخان كرا، بە وتەی بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەكە، بەهۆی دەستێوەردانی چەند ناوەندێكی حكومەتی كارەكەیان پەكی كەوتووە و ئەگەری ئەوەیكە بە یەكجاری بەڕێوە نەچێ لە ئارادایە.

ماڵپەڕی خۆجێیی”شارنیوز” لە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەكەدا بڵاوی كردۆتەوە، ئەو فستیڤاڵە كە بەڕێوەبەرییەكەی لە ئەستۆی “بریا كاكەسووری، تاهیر قادرزادە و خالید عەبدوڵڵاهی” لە چالاكانی فەرهەنگی شاری سەقز بوو، دواتر بەهۆی گوشاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی كۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز “بریا كاكەسووری و تاهیر قادرزادە” لە بەڕێوەبەرایەتیی فستیڤالەكە وەلا نراون و بەوهۆیەوە فستیڤاڵەكە پەكی كەوتووە.

بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵی چیرۆك بۆ ئەو ماڵپەڕەیان ئاشكرا كردووە، كە شورای شار و شارەوانی وتوویانە كەسانێك ناڕەزایەتیاین بەم فستیڤاڵە دەربڕیوەو خوازیاری ئەوە بوون كە فستیڤاڵەكە بخرێتە موناقسەو وەكوو كاری پەیمانكاری نرخی لەسەر دابندرێ.

شۆرای ئیسلامیی سەر بە دەوڵەت لە شاری سەقز رایانگەیاندووە، كە دەبێ ناوەندێكی دەوڵەتی بەڕێوەبەردنی فستیڤاڵەكە بگرێتە ئەستۆ و هۆكاری هێنانە گۆڕێی ئەو داخوازییەیان بۆ “رێگری كردن لە هاتنە ئارای بۆچوونی دژبەران” گەڕاندۆتەوە.

فستیڤاڵی چیرۆكی كوردی، بڕیاربوو ١٤ و ١٥ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ واتە چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لە شاری سەقز لە دوو بەشی چیرۆك و وتاردا لە ژێر ناوی “تێپەرین لە ریئالیسم، خوێندنەوە خەسارناسی”ی چیرۆكی كوردی لە شاری سەقز و لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی پەیڤ و كۆڕی چیرۆكی خۆرەوە بەڕێوە بچێت.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …