هه‌ینی 24 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / دەستبەسەراگرتنی دەیان تۆن چەكی روسیە لە بەغدا

دەستبەسەراگرتنی دەیان تۆن چەكی روسیە لە بەغدا

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ڕووسیە، كە دەیان تۆن چەكی قاچاخی هەڵگرتبوو، دەستگی بە سەردا گیرا و بەو هۆیەوە باڵیۆزی وڵاتی چێك لە عێراق ڕووبەڕووی گومان كرایەوە.
كەناڵی (ئەلتەغییر)ی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ڕووسیە لە جۆری (یوشێڵ ئای ئێی 76) كە یەكێكە لە گەورەترین فڕۆكە بارهەڵگرەكان و لە چیێكەوە  فڕیوە، ویستوویەتی لە 5 رۆژ لەوەپێش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بنیشێتەوە، بەو بیانووەی لەو فڕۆكەخانەیەدا، بارێكی جگەرە هەڵدەگرێت، بۆ ئەمەش بەڵگەنامەی ساختەی دروست كردووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێگەی نیشتنەوەی بە فڕۆكەكە نەداوە و فڕۆكەكەی ناچار كردووە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی هێڵی ئاسمانی عێراق بكات، بە بیانووی پڕكردنەوەی سووتەمەنی فڕۆكەكە، ڕێگەی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێبدات.

كەناڵەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە دوای نیشتنەوەی فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لیژنەیەكی تایبەت ئەو فڕۆكەیەیان پشكنیوە و تێیدا 40 تۆن چەكی سووك و مامناوەندی و چەندەها جۆرە تەقەمەنی دیكەیان دۆزیوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەكە، باڵیۆزخانەی چێك لە بەغدا چووەتە فڕۆكەخانە و داوای رێدان بە نیشتنەوەی فڕۆكە ڕووسییەكەی كردووە، بۆیە دوای دۆزینەوەی تەقەمەنییەكان، ئیدارەی فڕۆكەخانەی بەغدا زانیاری تەواوی بۆ نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووە و داوای لێكۆڵینەوەی بە پەلەی بۆ دۆسیەكە كردووە.

بە وتەی زانیارییەكان، پاش تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان بە بەشداری باڵیۆزی چێك لە بەغدا، دەسەڵاتدارانی عێراق رۆژی رابردوو دوای دەستبەسەرداگرتنی چەكەكان، ڕێگەیان بە هەڵفڕینی فڕۆكەكە داوە.

بابەتی هاوپۆل

چی چاوەڕوانی ناوچەكە دەكات؟

ئێستە ناوچەكەمان لە بێواری جەنگ وەستاوە، بۆیە پێویستە خۆمان بە وردەكارییە بچووكەكان سەرقاڵ نەكەین وەك …