بریندار کردنی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ھێزەکانی رژی دوێنێ سێشەممە ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی تاقی سەر بە چاڵدوران لە لایەن ھێزەکانی پاسگای نسگریک تەقەی لێ کراوە و سەری بریندەرە و ئێستاش لە کۆما دایە. ناوی ئەو کۆڵبەرە #ئەفشین_ئەعلایی_حەیدەرانلو ٢٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوایی جاقی سەر بە شاری چاڵدورانە.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
راوڕووتی خەڵک لە چەند ئاواییەکی مەھاباد و بۆکان
لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە چەند ئاواییەکی نێوان مەھاباد و بۆکان، کەسانێکی نەناسراو دەستیان کردووەتە راوڕووتی خەڵک. بە پێی راپۆرتێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، چەند رۆژێکە لە جادەی نێوان مەھاباد و بۆکان و لە ئاوایییەکانی “وەتەمیش، ئاجیکەند، خور،سانە، سەردەراباد، خانەقا و ئاشی گوڵان” نائەمنییەکی زۆر دروست بووە و کەسانێکی نەناسراو، شەوانە دەست دەدەنە راو و ڕوت و سروەت و …
زۆرتر بخوێنەوە »دەستگیر و مەحکوم کردنی ٦ ھاوڵاتی کورد + وێنە
رەشبگیری و دەرکردنی حوکمی ناڕەوا و نامرۆڤانە بە سەر ھەوڵاتیانی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان و لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بەردەوامە. لە درێژەی دەستگیر کردنی ھاوڵاتیانی کوردستانی ئیتلاعاتی شاری ماکۆ ڕۆژی شەممە ٣٠ سەرماوەز، لاوێکی بە ناوی #عەلی_میلان بە تۆمەتی ھاوکاریی ھێزە کوردستانیەکان دەستگیر کردووە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. ھەروەھا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ١ و ٢ی بەفرانبار، چوار ھاوڵاتی …
زۆرتر بخوێنەوە »برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ھەورامان و بانە
کۆڵبەرێکی دیکە بە ھۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی ھەورامان بریندار بووە. ئەمڕۆ سێشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۳۹٨ کۆڵبەرێک بە ناوی #سەڵاح_دەرزیانی لە بەرزایەکانی تەتەی ھەورامان و لە ناوچەیەک بە ناو قەتلگاە کەوتۆتە خوارێ و بە توندی بریندار بووە. ھەروەھا ھێزەکانی رژیم دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری بانە داوەتە بەر دەستڕێژ و کۆڵبەرێک بەم ھۆیەوە بریندار بووە. ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی بەفرانبار، ژمارەیەک …
زۆرتر بخوێنەوە »دۆزینەی لاوێک بە بێھۆشی و ئەشکەنجە کراوی لە مەریوان
لاوێکی دیکەی مەریوانی کە بە توندی ئەشکەنجە کراوە و لە بەر ئازاری زۆر بێھۆش ببوو، لە شاری مریوان دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. #شۆڕش_قادریان لاوێکی خەڵکی ئاوایی #بۆڕیەری شاری مەریوانە کە لە مەیدانی نەورۆزی مەریوان بە بێھۆشی دۆزراوەتەوە و ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بە سەر جەستەیەوە دیارە. دەوترێ ئەم لاوە بە گومانی بەشداریی لە خۆپیشاندانی دژە حکومەتی لە لایەن ھێزەکانی …
زۆرتر بخوێنەوە »کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سەقز، سەردەشت و خوی
کۆڵبەرێکی دیکە کە چەند مانگ پێش لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە درابووە بەر دەستڕێژی گوللە، بە ھۆی کاریی بوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی کوێرە گوێزی شاری سەقز بە ناوی #کەیھان_ئەکرەم پوور کە رۆژی ٢٤ی خەرمانان لە لایەن ھێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە سنووری سێف درابووە بەر دەستڕێژی گوللە و لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریدا بوو، ئەمڕۆ یەکشەممە …
زۆرتر بخوێنەوە »تێکۆشەرێکی کورد لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد
تێکۆشەرێکی خۆشناو و ناسراوی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. شەوی رابردوو ھەینی ٢٨ی سەرماوەز، کاک ئەبووبەکر عەلیزادە کەسایەتی سیاسی و خۆشناوی خەڵکی شاری بۆکان بە ھۆی نەخۆشی دڵەوە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کاک ئەبووبەکر کە پێشتر و لە دەیەی ٦٠ی ھەتاویی لە شاری بۆکان لە بەرپرسانی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو، ئەمڕۆ لە نێو ئاپۆرەی خەڵکی ئەمەگناس و دڵسۆزی ئەو شارە …
زۆرتر بخوێنەوە »ئازاد کرانی چالاکێکی کرێکاریی لە مەریوان
بەختیار رەحیمی چالاکی کرێکاریی شاری مەریوان، لە زیندان ئازاد کرا. ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی مانگی سەرماوەز، بەختیار رەحیمی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری مەریوان کە رۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی سەرماوەز لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە داستگیر کرا بوو، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. بەختیار رەحیمی نەخۆشی دڵ و گورچیلەی ھەیە و پێش دەستگیر کرانی لە ژێر چاودێریی پزیشکی دا بوو …
زۆرتر بخوێنەوە »بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت+وێنە
رۆژی رابردوو ھەینی ٢٩ی مانگی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی #رەحیم_عەباسی خەڵکی ئاوایی #ھەرزەنی شاری سەردەشت کە ژن و منداڵیشی ھەیە، بە ھۆی راودوونان و تەقە کردنی ھێزەکانی رژیم بە ناچار خۆی لە شاخێک بەرداوەتەوە و بە توندی بریندار بووە. ناوبراو بە ھۆی قورس بوونی برینەکانیەوە رەوانە نەخۆشخانەی شاری تەورێز کراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »چەنگیز قەدەم خێری ماوەی ٩ رۆژە لە مانگرتن بەردەوامە
چەنگیز قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەی ٩ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، ھێشتاکە لە مانگرتنەکەی بەردەوامە و تەندورستی ناوبراو لە دۆخێکی مەترسیدار دایە. چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٩ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا راگیراوە، ماوەی نۆ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی رابردووش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری کرانی بۆ …
زۆرتر بخوێنەوە »مەعسومە سلێمانی لە زیندان ئازاد کرا
مەعسومە سلێمانی پاڵەوانی کوشتی کەج و خەڵکی خۆڕەم ئاوا کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەز لە زیندان ئازاد کرا. مەعسومە میداڵیای بڕۆنزی لە کوشتی کەجی ئالیش لە وڵاتی قەزاقستان بەدەست ھێنابوو. مەعسومە سلێمانی ٢٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٥ ھاوڕێ لەگەڵ کاروانێکی ئێرانی رەوانەی پێشبڕکێی قەزاقستان کرابوو، بەڵام لە کاتی گەڕانەوە لەگەڵ سەمیرا حەیدەری بە ماوەی …
زۆرتر بخوێنەوە »ھاوڵاتیەکی کورد لە سنە ئێعدام کرا
ھاوڵاتیەکی کورد بە تاوانی قەتڵی بەئەنقەست ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی مانگی سەرماوەزی ٩٨ حوکمی ئێعدامی ھاوڵاتیەکی خەڵکی دێگولان بە ناوی فەرزاد سەیف پەناھی ٣٦ ساڵ تەمەن لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەڕێوە چوو. فەرزاد سەیف پەناھی لە پاییزی ساڵی ١٣٩٣ بە تاوۆنی کوشتنی کەسێک بە ناوی سەعدی قادری دەستگیر و بە تاوانی …
زۆرتر بخوێنەوە »کوژران و بێ سەروشوێن بوونی دوو کۆڵبەر بە ھۆی بەفر و ھەرەس + وێنە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز، دوو برا کە سەرقاڵی کۆڵبەری بوھن لە گەردەنەی تەتە و ژاڵانە لە ھەورامان بە ھۆی سەرما و ھەرەسی بەفرەوە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و یەکێکیشیان تا ئێستا ون و بێ سەروشوێنە. کۆڵبەری گیانبەخت کردوو ناوی ئازاد خەسرەوی بووە و لە رێگای ھاوڕێیەکانیەوە دراوە بە ١١٥ی ھەورامان و کۆڵبەری ون بوویش فەرھاد خەسرەوی ناوە و تا ئێستاش …
زۆرتر بخوێنەوە »دوو زیندانی سیاسی کورد پاش ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کران
پاش بڕیاری دادستانی یەزد و ئیتلاعاتی کرماشان دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندان ئازاد کران. بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی سەرماوەز دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی والی درودی و عومەر ئیمامی پاش ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کران. عومەر ئیمامی رێکەوتی ٣ی خەرمانان و والی درودی رێکەوتی ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧٥ی ھەتاویی لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی محەمەد …
زۆرتر بخوێنەوە »ئاکۆ جەلیلیان لێکۆڵەر و نووسەری کورد لە کرماشان دەستگیر کرا
لە درێژەی رەوتی رەشبگیریی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت چالاکانی بوارە جیاوازەکان، عەباس ( ئاکۆ) جەلیلیان نووسەر و لێکۆڵەری کورد، شەوی رابردوو لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە دەوروبەری شاری کرماشان، دەستگیر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. ھێزەکانی ئیتلاعات وێڕای دەستگیر کردنی ئەم نووسەرە ناسراوەی کوردستان، دەستیان بە سەر کەلوپەلە شەخسیەکانیشی لەوانە لەپ تاپ، کتێبەکان، مۆبایل، ھارد و …
زۆرتر بخوێنەوە »کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٤ی سەرماوەز هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری #دۆڵەبی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک ۱٦ ساڵان بە ناوی #هادی_حسێنی خەڵکی شارۆچکەی #ڕەبەت بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە. جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە شەوی رابردوو شەممە۲۳ی مانگی سەرماوەز لە ناوچەی بێمزەڕەتەی شاری شنۆ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک …
زۆرتر بخوێنەوە »