دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

راوڕووتی خەڵک لە چەند ئاواییەکی مەھاباد و بۆکان

لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە چەند ئاواییەکی نێوان مەھاباد و بۆکان، کەسانێکی نەناسراو دەستیان کردووەتە راوڕووتی خەڵک.

بە پێی راپۆرتێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، چەند رۆژێکە لە جادەی نێوان مەھاباد و بۆکان و لە ئاوایییەکانی “وەتەمیش، ئاجیکەند، خور،سانە، سەردەراباد، خانەقا و ئاشی گوڵان” نائەمنییەکی زۆر دروست بووە و کەسانێکی نەناسراو، شەوانە دەست دەدەنە راو و ڕوت و سروەت و دارایی و مەڕ ۆ ماڵاتی خەڵکی ئەو ئاواییانە دەدزن.

ھەروەھا دەوترێ، ئەو کەسانە بە بیانووی ھەبوونی نەخۆش ئۆتومبیلەکان رادەگرن و دواتر بە زۆری چەک و چەقۆ، دەست بەسەر پارە و زێڕ و زێوی شۆفیر و مسافری نێو ئۆتۆمبیلەکاندا دەگرن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …