ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٤ی سەرماوەز هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری #دۆڵەبی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک ۱٦ ساڵان بە ناوی #هادی_حسێنی خەڵکی شارۆچکەی #ڕەبەت بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە شەوی رابردوو شەممە۲۳ی مانگی سەرماوەز لە ناوچەی بێمزەڕەتەی شاری شنۆ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی #عەزیز_مەعروفی خەڵکی ئاوایی “بێ مزەرەتە” بە تەقەی راستەوخۆی ئەو ھێزانە گیانی لە دەست داوە.