چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئاکۆ جەلیلیان لێکۆڵەر و نووسەری کورد لە کرماشان دەستگیر کرا

لە درێژەی رەوتی رەشبگیریی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت چالاکانی بوارە جیاوازەکان، عەباس ( ئاکۆ) جەلیلیان نووسەر و لێکۆڵەری کورد، شەوی رابردوو لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە دەوروبەری شاری کرماشان، دەستگیر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
ھێزەکانی ئیتلاعات وێڕای دەستگیر کردنی ئەم نووسەرە ناسراوەی کوردستان، دەستیان بە سەر کەلوپەلە شەخسیەکانیشی لەوانە لەپ تاپ، کتێبەکان، مۆبایل، ھارد و … گرتووە و تاڵانیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە، جگە لە نووسینی فەرھەنگی وشەی باشوور، زەڕینە و سیمینە کە پێکھاتووە لە پێنج بەش، تاریکخانە، کۆمەڵە چیرۆکی رەنگامە و چیرۆکی ئاگری ملقچ و ھەروەھا فەرھەنگنامەیەکی زمانی کوردی کە تا ئێستا شەش پیتی سەرەتایی لە ھەشت کتێب دا چاپ و بڵاو کراوەتەوە، لە بەرھەمەکانی ئاکۆ جەلیلیانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …