ئه‌و ناو‌و ناتۆرانه‌ی له‌م رۆژانه له شوان په‌روه‌ر ده‌نرێت، كه زۆرجار تا تۆمه‌تی “خه‌یانه‌ت” ده‌ڕوات، ده‌مخاته‌وه یادی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژ به هێمنی شاعیر له كوتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له كوردستانی رۆژهه‌لات ده‌ستپێكرد، به‌و جیاوازیه‌ی كه هێمنی شاعیر دوای ساڵانێك، له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی تومه‌تی “خه‌یانه‌ت”ی خرایه پاڵ، “اعادهی حیثی…ت”ی لێكرا، به‌ڵام نازانرێت ئایا ئه‌م كه‌سانه‌ی ئێستا ئه‌م هێرشانه‌یان دژ به شوان په‌روه‌ر ده‌ستپێكردووه كه‌ی داوای لیبۆردن له‌م پیاوه دهكهنو ئایا ده‌یكه‌ن؟! ئه‌گه‌رچی ئه‌و لایه‌نه‌ی 30 ساڵ پێش شوانپه‌روه‌ری په‌ڕیوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئازایانه پێی گوت: ببوره، ئێره‌ش وڵاتی تۆیه‌و ئیمه‌ش هه‌له بووین. ده‌مه‌وێ بڵێِم لای ئێمه دوو چه‌مكی “خه‌بات”و “خه‌یانه‌ت”، به دوو ئاراسته‌ی “وه‌همی”و “واقێعی” هاوته‌ریب له گه‌ڵ یه‌ك چوونه‌ته پێش‌و مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه زامنه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئاراسته‌و ئه‌و دوو هێڵه بۆ ساڵانێكی زۆر دواتریش به‌مشێوه‌یه بچنه پێش:
هێڵی یه‌كه‌م:
له‌م كه‌رته هه‌ر دوو چه‌مكه‌كه پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به دۆخی داگیركاری‌و ژێرده‌سته‌یی كه “خه‌بات”و “خه‌یانه‌ت”ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌م داگیركاریه‌دا، خه‌ڵكێك وه‌ده‌نگ هاتوونو ئه‌م ژێردهستهبوونهیان قبوڵ نه‌كردووه‌و نایكهنو كار‌و خهباتو هیلاك بوونیان له بازنه‌ی “خه‌بات”دا پێناسه ده‌كرێته‌وه، هه‌ر له سه‌ر ئه‌م هێڵه‌ش خه‌ڵكێك هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌نگاوی ناوه‌و ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه له گه‌ڵ داگیركاری‌و له‌زگه‌ی”خه‌یانه‌ت”ی به سه‌ردا چه‌سپاوه. بیروڕای گشتی له‌م دۆخه به پێی كاركردی كه‌س یا گرووپێك‌و جۆری پێوه‌ندی كاركردیان له سه‌ر ئاستی نیشتمانی‌و داگیركاری دێت‌و مۆركی “خه‌بات” یا “خه‌یانه‌ت” له‌م كهسو هێزانه ده‌دات، یا باشتر وایه بڵێم ئه‌م كهسو گرووپانه خۆیان به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ده‌یكه‌ن ئه‌م مۆركانه به سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش دهكهنو بیروڕای گشتیی خه‌ڵكیش ده‌هێننه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی به‌و شێوه‌یه لێیان تێبگه‌ن.
هێڵی دووهه‌م:
هێڵی دووههمو هاوته‌ریب له گه‌ڵ هێڵی یه‌كه‌م، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه له كاركردی هه‌ر دوو چه‌مكی”خه‌یانه‌ت”و خه‌بات” كه نوخبه‌یه‌كی سیاسی یا چه‌ند گرووپێك لای ئێمه ده‌یبه‌خشنه‌وه به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان. ئه‌م نوخبه سیاسییه له ماوه‌ی كاری خۆیدا، هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێك له گه‌ڵی نه‌بووبێت تۆمه‌تباری كردووه به “خه‌یانه‌ت”و هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێك له گه‌ڵی بووبێت مۆركی خه‌باتكاری به سه‌ردا به‌خشیوه‌ته‌وه. جیاوازی تێگه‌یشتنی ئه‌م نوخبه سیاسییه له هه‌ر دوو چه‌مكی خهباتو خه‌یانه‌ت له گه‌ڵ تێگه‌یشتنی هێڵی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له هێڵی یه‌كه‌م هه‌ر دوو چه‌مكه‌كه پێناسه‌ی نیشتمانی وهردهگرنو ده‌به‌سترێنه‌وه به تێگه‌یشتنی عامه‌ی خه‌لك و په‌یوه‌ندی راستهخویان هه‌یه به داگیركاری‌و نۆرمێك له نیشتمانپهروهریو به‌شێكی زۆری بیروڕای گشتی كۆكه له سه‌ری، ئه‌وه له هێڵی دووههمو له تیگه‌یشتنی ئه‌م نوخبه سیاسیه، تێگه‌یشتنیان له دوو چه‌مكی “خه‌بات”و “خه‌یانه‌ت” ناكه‌وێته ناو تێگهیشتنو پێناسه‌یه‌كی نیشتمانی‌و خه‌ڵك په‌سه‌ند، به‌ڵكوو لێره كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌وێته به‌ر غه‌زه‌بی حیزب‌و گروپێك كه مه‌رج نیه كۆمه‌ڵگایان له‌م تێگه‌یشتنه له گه‌ڵ بێت، وه‌ك چۆن كاتی خۆی به‌شێكی زۆری كۆمه‌لگای كوردی ده‌یگوت مام هێمن خه‌یانه‌تكار نیه، به‌ڵام ئه‌م گروپه پێی له سه‌ر تێگه‌یشتنه‌كه‌ی خۆی دادهگرێتو له دواجاریش دا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر تێگه‌یشتنی گشتیی خه‌لك‌و قبوڵی كرد که هێمن خه‌یانه‌تكار نیه.
ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌وانه‌ی له كۆمه‌لگای ئێمه وه‌ك دیارییه‌ك هه‌ر دوو چه‌مكی “خه‌بات”و “خه‌یانه‌ت” ده‌به‌خشنه‌وه به سه‌ر خه‌ڵكی، به پله‌ی یه‌كه‌م تێگه‌یشتنه نیشتمانییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌م دوو چه‌مكه شێواندووه‌و تێگهیشتنهكهیان هه‌ڵگری گومانی زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌مانه به زۆر كه‌سیان گوت شۆڕشگێرو نیشتمانپهروهرو هه‌ر به پێی لێدوانی دواتری خۆیان شۆرشگیر‌و نیشتمانپه‌روه‌ر دهرنهچوونو به زۆر كه‌سیشیان وت خهیانهتكارو هه‌ر به پیی وته‌ی دواتری خۆیان خه‌یانه‌تكار ده‌رنه‌چوون. لای ئه‌م عهقلییهتو ئه‌م هیزانه”خه‌بات”و خه‌یانه‌ت” دوو ڕووی دراوێكنو چۆنیان پی خوش بێت ده‌ی بهخشنهوهو بۆ هه‌ر كه‌سێكیان پێ باش بێت به سه‌ریدا دابه‌شی ده‌كه‌ن. ئه‌م باسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت.. و ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌مه‌ی ئێستا رووبه‌ڕووی شوان په‌روه‌ره ده‌كرێته‌وه… سه‌ر به هه‌مان تێگه‌یشتنه كه تێیدا هه‌وڵدرا هێمنی شاعیر‌و ده‌یان كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی كورد سووک بكرێت، له پێناو ره‌واییدان به لایه‌نێك‌و گرووپێك. ته‌مه‌نی ئه‌مجۆره له تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه كورته‌و مانه‌وه له نێو دڵی خه‌ڵكدا زۆر ئهبهدیتره تا مانه‌وه له دڵی حیزب‌و گرووپێك، ئه‌گه‌رچی ئه‌م حیزب‌و گرووپانه بتوانن بۆماوه‌یه‌كی كورت خه‌ڵك فریو بده‌ن له سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه، به‌ڵام ناتوانن بۆهه‌میشه خه‌ڵك فریو بدهنو ئه‌وانیش دواجارتهسلیمی تێگه‌یشتنی خه‌ڵکی ده‌بن، وه‌ك چون دواجار حیزبی دێموكرات گه‌ڕایه‌وه سه‌ر تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر به هێمن، وه‌ك چون توركه‌كان داوای لیبۆردنیان له شوان كرد، رۆژێکیش دێت ئه‌مانه‌ی ئیستا ئه‌م تومه‌تانه روبه‌روی شوان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانیش داوای لیبۆردن له شوان په‌روه‌ره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌مه به مانای ئه‌وه نیه كه مام هیمنو شوان په‌روه‌ره‌كان هه‌ڵه‌یان نه‌كردووه‌و نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵه‌كه‌یان ناتوانرێت به خیانه‌تی نیشتمانی ناوزه‌د بكرێت‌و تومه‌تی خهیانهتو نانیشتمانییان بخریته پاڵ، ئه‌ویش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كهسو هیزه‌وه كه مه‌زاجی به‌رامبه‌ر به‌م چه‌مكانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. له کۆتاییدا نابێت له بیرمان بچێت له وڵاتانی دێموكراتێك‌و یاساپهسهنددا، ئه‌وه دادگایه ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، نه‌ك تێگه‌یشتنی كهسو گرووپه جیاوازه‌كانی كۆمه‌لگا.
له په‌یجی فه‌یسبووکی خالد محه‌مه‌دزاده ‘Xalid Mohamadzade’ وه‌رگیراوه.