دوێنێ له بنکه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیۆیۆرک کۆمیته‌ی سێیه‌می کۆمه‌ڵه‌که پێکهات‌و تێیدا به پێشنیاری کانادا زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان له به‌رامبه‌ر پێشێلکاریی مافی مرۆڤدا ده‌نگیان به مه‌حکوم کردنی کۆماری ئیسلامی دا.
نوێنه‌ری کانادا له ڕاپۆرته‌که‌یدا چه‌ند نموونه له بنه‌ماکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی له ئێران خسته ڕوو که برێتین له‌و نموونانه: ئاماری به‌رزی له‌سێداره‌دانه‌کان، هێشتنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه ناڕازیییه‌کان دوای خۆپیشاندانه‌کانی 1388و چه‌وساندنه‌وه‌ی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینییه‌کان.
ڕاپۆرته‌که کاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامی به‌دواوه‌بووه. محه‌مه‌د خه‌زاعی نوێنه‌ری ئێران له کۆمیته‌که ڕایگه‌یاندووه: ڕاپۆرته‌که شتی ناڕاستی تێدایه‌و ناکرێت پشبه‌ست به چه‌ند نموونه‌یه‌ک، بڕیارنامه دژ به وڵاته‌که‌ی په‌سه‌ند بکرێت. ئه‌وه له حاڵێکدایه که پێش ده‌نگدانه‌که 25 ڕێکخراوی ناحکومی له نامه‌یه‌کدا داوایان له وڵاتانی به‌شدار له کۆمیته‌ی سێیه‌می نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردبوو ده‌نگی ئه‌رێنی به‌و بڕیارنامه بده. ئه‌و 25 ڕێکخراوه له نامه‌که‌یاندا به ئاماژه‌دان به ڕاپۆرتی ئه‌حمه‌د شه‌هید له سه‌ر ئێران نووسیویانه: ‘ده‌وڵه‌تی نوێ به سه‌رۆکایه‌تیی ڕۆحانی به‌ڵێنی داوه وڵامی به‌شێکی زۆر له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران بداته‌وه، به‌ڵام بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته هێشتا به پێشێلکرنی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کلتوورییه‌کان به‌رده‌وامه’.
ئه‌م کۆمیته‌یه پێشتر چه‌ند بڕیارنامه‌یشی دژ به میانمار، سوریه‌و کۆره‌ی باکوور په‌سه‌ند کردووه.
بڕیارنامه‌که به 83 ده‌نگی به‌ڵێ، 36 ده‌نگی ناو 62 ده‌نگی بێلایه‌ن په‌سه‌ندکرا.