بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ژمارەیەك لە خەڵكی شاری سنە بەرانبەر بە گران بوونی نرخی دەرمان لە شاری سنە دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.
رۆژی یەكشەممە 30 مانگی خەرمانان پیاوێك لە دەرمانخانەیەك لە شاری سنە ناڕەزایی دەربڕی و بە دەنگی بەرز رایگەیاند كە، بەم كەمی داهاتوو و چوونەسەرەوەی نرخی دەوا و دەرمان چۆن دەتوانین نەخۆشیەكانمان چارەسەر بكەین.
نارەزایی ئەم كەسە بووە هۆی ئەوەیكە باقی كڕیارانی دەرمان دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی ئەم هاوڵاتیە و هەر بەم هۆیەوە سەڵایەكی بەرزی ناڕەزایەتی بەرز بووە و قەرەباڵغیەكی بەرفراوان لەو شوێنە دروست بوو.
هەروەها لە هەواڵێكی دیكەدا هاتووە كە بنەماڵەی هەندێ لە خوێندكارانی قوتابخانە ناوەندییە غەیرە دەوڵەتیەكانی ئاوایی دووشان بەرانبەر بە مانگانەی خوێندنی منداڵەكانیان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی شاری سنە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی بەڕێوە بەرن.
لەو كۆبوونەوەیەی بنەماڵەی خوێندكارە ناڕەزییەكانی ئاوایی دووشان، باس لەوە كرابوو كە ئەو بڕە پارە زۆرە كە لەگەڵ داهاتماندا ناتەبایە دابینی كەین و ئەوە زەختێكی زۆر دەخاتە سەر بواری ژیانمان و خوازیاری ئەوەبوون كە بەرپرسە حكومەتیەكان لەوبارەوە بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی پێویستیان هەبێ.
هەروەها رۆژی یەكشەممەش ژمارەیەكی زۆر لە بنەماڵەی خوێندكارانی شاری سنە بەرانبەر بە گرانی نرخی جلی مەدرەسەی رۆڵەكانیان ناڕەزاییان دەربڕی و خوازیاری ئەوە بوون كە یان حكمەت بڕیاری یەك جۆر بوونی جلی قوتابیان دەرنەكات یان بڕە پارەیەك بۆ ئەو مەبەستە بداتە بنەماڵەكان.
شایانی باسە، ساڵانە بۆ هەر پلەیەك لە خوێندنی قوتابیان جۆرێك جل دیاریی دەكرێت و هەر ئەمەش زەختێكی زۆری ئابووریی دەخاتە سەر بنەماڵەی قوتابیان و بەتایبەت بنەماڵە كەم داهاتەكان و ناچاریان دەكات لەمبارەوە وەدەنگ بێن و ناڕەزایی دەرببڕن.
ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری مەریوان لەگەڵ بەسیجیەكانی نێو ئەو زانكۆیە تووشی تێكهەڵچوون بوون.
دەوترێ تێكهەڵچوونی نێوان خوێندكارانی زانكۆی پەیام نوور و بەچیجیەكان بووەتە هۆی ئەوە بووە كە بەسیجیەكان بەردەوام لەحاڵی بەدواداچوون و سەركێشان نێو كاروباری شەخسی باقی خوێندكارەكان بوون.
شایانی باسە، حەراسەتی نێو زانكۆەكانی ئێران كۆمەڵێك لە خوێندكاران كە بە بەسیجی خوێندكاری ناوی لێدەبەن بووەتە هۆی ئەوەیكە باقی خوێندكاران بەرانبەر بە كردەوە نەشیاوەكانی بەسیجیەكان ناڕەزایی دەرببڕن و ئەمەش زۆرجار ناكۆكی و تێكهەڵچوون لە نێوان خوێندكاران و بەسیجیەكاندا دروست بكات.