چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

داعش چەند ئەندامی كوردی خۆی دەستبەسەر دەكات

ڕیكخراوی داعش 7 ئەندامی كوردی خۆی بە تۆمەتی یارمەتیدانی هیزەكانی پێشمەرگە دەستگیر كرد.
سەرچاوەیەك لە پارێزگای دیالەوە بە سۆمریە نیوزی راگەیاندووە كە، ئەم بەیانییە چەكدارەكانی داعش لە ناحیەی سەعدیەی سەر بە پارێزگای دیالە 7 چەكداری كوردی نێو ریزەكانی خۆیان دەستگیر كردووە، كە سەرجەم دەستگیركراوەكان كوردن و كەسێكی خەڵكی سوریاش لە نێو دەستگیر كراوەكاندایە.
دەوترێ چەكدارە كوردەكان بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ هیزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستگیر كراون  و لەم دواییانەدا چەندین هەواڵیان داوەتە پێشمەرگە و بەو هۆیەشەوە گورزی كوشندە بەر چەكدارەكانی داعش كەوتووە.
جێی باسە ماوەی چەند ڕۆژێكە چەكدارەكانی داعش دەستیان كردووە بە دەستگیركردنی ئەو كوردانەی كە لە نێو ڕێكخراوەكەدان و دەنگۆەكان باس لەوە دەكەن كە، ئەو كەسانە گوایە زانیاری هەواڵگری دەدەنە پێشمەرگەی كوردستان.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە چەند رۆژ پێش ئێستا لە 100 ئەندامی كوردی نێو ریزەكانی داعش، 18 كەسیان لە لایەن خودی ئەو رێكخراوەیەوە گوللە باران كرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.