هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

راپۆرتی ساڵانه‌ی ئازادیی ئایین بڵاو بووه‌وه

ئامریکا راپۆرتی ساڵانه‌ی ئازادیی ئایینی بڵاو کرده‌وه‌و تێیدا ئێران له ریزی وڵاته مه‌ترسیداره‌کاندایه‌ بۆ سه‌ر ئازادیی ئایینه‌کان.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئامریكا راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ ئازادیی ئایین له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا وڵاتانی‌ ئێران، میانمار، چین، ئێریترێ، کۆره‌ی باكوور، سودان، عه‌ره‌بستان، تورکهمه‌نستانو ئوزبه‌کستان‌ی خستووه‌ته لیستێکه‌وه به ناوی CPC که لیستی‌ سه‌ركوتكردنی‌ ئازادیی‌ مهزهه‌به‌کانه. له راپۆرته‌که‌دا باس له‌وه  کراوه له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا ملیۆنان موسڵمان‌و مه‌سیحی‌‌و هیندۆس‌و باوه‌ڕداری ئایینه‌كانی‌ تر له‌ترس‌و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین‌و ناچار به‌ به‌جێهێشتنی‌ زێدی‌ خۆیان كراون.

ده‌ستبه‌سه‌ر کردن‌و دادگایی کردنی به کۆمه‌ڵ‌و ناداوه‌رانه‌ی چالاکان ئایینه جیاوازه‌کان له ئێران به‌شێک له راپۆرته‌که‌یه که 44لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی داگیرکردووه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.