که‌یوان داوودی به‌ندکراوی سیاسیی خه‌ڵکی مهاباد که له به‌ندیخانه‌ی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ره سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 1ی گه‌لاوێژ به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری قاچی گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه که‌یوان داوودی به‌ندکراوی سیاسیی ته‌مه‌ن 25ساڵ‌و خه‌ڵکی مهاباد به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری قاچی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆخشخانه‌ی شاری ورمێ.
که‌یوان داوودی ساڵی 1387و له ته‌مه‌نی 19ساڵیدا له گه‌ڕه‌کی داره‌له‌ک‌ی مهاباد به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر کراو دواتر به 10ساڵ زیندانی کردن حوکم درا.
شایانی باسه دوومانگ پێشتر دادوه‌ری ورمێ دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و ده‌رمانی ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه راگه‌یاندبوو.