سێ شه‌ممه‌ 31 كانونی دووه‌م 2023

به‌رپرسی گۆڤاری ‘بوخارا’ دادگایی کرا

‘عه‌لی دێهباشی’ به‌رپرسی گۆڤاری بوخارا به تۆمه‌تی سوکایه‌تی کردن به ژنانی داپۆشراو دادگایی کرا.

له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ری حکومه‌تیی فارس رایگه‌یاندووه‌ دێهباشی به تاوانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسای ئیسلامی له چوارچێوه‌ی سووکایه‌تیکردن به په‌چه‌ی ژناندا سزا دراوه.
سزای دێهباشی جگه له‌وه‌ی له لایه‌ن دادواکاری گشتیی دادگای شۆڕش‌و گشتییه‌وه پێی راگه‌یه‌نراوه، له لایه‌ن لیژنه‌ی لێکۆڵه‌ری دادگاوه پشتڕاست کراو‌ه‌ته‌وه.

له لایه‌کی تره‌وه‌و هه‌ر له‌وو دادگایه، کورش شوجاعی خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی خوراسانیش بانگهێشتی دادگا کرابوو، که تاوانه‌که‌ی نه‌چه‌سپاو به تاوانبار نه‌زانراوه. هه‌ر دوو که‌یسه‌که دوای شکاتی دادگای شۆڕش‌و گشتییه‌وه  هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌و له لقی 79ی دادگای چاپه‌مه‌نییه‌کان به دادوه‌ریی محه‌مه‌د که‌شکۆڵی به‌ڕێوه‌چووه.

بوخارا ناوه‌ندێکی کولورییه که له ساڵی 1377هه‌تاوییه‌وه ده‌ستی کردووه به چالاکی‌و جگه له چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارێکی دوومانگانه هه‌ر به‌و ناوه که هه‌ر ژماره‌یه‌کی له سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی به ناوبانگی کولتوورییه، مانگانه‌‌ش چه‌ند شه‌وه رێوڕه‌سم بۆ که‌سانی دیاری ئێرانی‌و غه‌یره‌ئێرانی به‌ڕێوه‌ده‌بات. تا ئێسته سزای دێهباشی رانه‌گه‌یه‌نراوه.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.