یەكێك لە گرینگترین باسەكانی كۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵات مەسەلەی ئیسلامی سیاسی بوو كە پاش ئەوەی لە لایەن پێشكەشكاری باسەكە باسی لێوەكرا، یەكێك لە بەشداربووانی كۆنفڕانسی لاوان وتی، بۆ ئەوەی ئێمە لایەنی كوردبوونی لاو بپارێزن دەتوانین خۆمان وەك كوردێكی موسڵمان پێناسە بكەین.
لە حاڵێكدایە كە بەشی هەرە زۆری ئەندامانی كۆنفڕانس هاودەنگیان لەسەر جیایی ئایین لە سیاسەت هەیەو بە گشتی پرسی ئیسلامی سیاسی بە چاوێكی رەخنەگرانە باسی لێوە دەكرێت.