بە پێی دوایین ئاماری چاودێری مافی مرۆڤ لە سوریە، ئەمڕۆ بە هۆی هێرشە ئاسمانیەكانی هێزە هاوپەیمانەكان بۆ سەر چەكدارە ئیسلامیەكان لە سوریە 70 كەس لە چەكدارانی داعش و 50 كەس لە چەكدارانی پەیوەندیدار بە ئەلقاعێدە كوژراون.
هەروەها لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە كە، 300 كەسی دیكە لەو چەكدارانە لە بۆردمانەكانی ئەمڕۆدا بریندار بوون.
هەروەها دەوترێ 8 كەسی مەدەنی بەو هۆیەوە بریندار بوون كە 3 كەسیان منداڵن.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە “یەپەگە”یش رایگەیاند، بە هۆی تێكهەڵچوونەكانی گریلا و چەكدارانی داعش لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو نزیك بە 150 چەكداری داعش كوژراون و چەند گریلایەكیش گیانیان لەدەستداوە.
