كۆنترین بەندكراوی سیاسی كورد لە دۆخێكی نالەباردایە

بەندكراوێكی سیاسی كورد بە ناوی عوسمان مستەفا پوور كە لە ئێستادا كۆنترین بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیە بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ لە زیندانی ورمێ لە دۆخێكی نالەباردایە.

عوسمان مستەفا پوور ساڵی 1371 لە لایەن مەئمورانی ئەمنیەتی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەركراو بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامیی، حوكمی 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

ناوبراو دواتر لە دادگاییكردنێكی دیكەدا حوكمەكەی زیادی كرد بۆ 35 ساڵ زیندان‌و ئەمەش وایكرد كە عوسمان مستەفاپوور ساڵی 2011 داوای لە رێكخراوە جیهانیەكانی كردبوو كە دۆسیەكەی وەگەڕ بخەنەوە‌و هەوڵبدەن بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەكەی.

شایانی باسە، تا ئێستا مەئمورانی ئیدارەی ئیتلاعات رێگەیان نەداوە كە ئەم بەندكراوە سیاسیە بۆ چارەسەری نەخۆشیەكەی سەردانی پزیشك بكات، بۆیە ئێستا دۆخی تەندروستی زۆر نالەبار راگەیەندراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.