رێژەی بێكاریی لاوان لە ئێران گەیشتە سنوورێكی مەترسیدار

ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی دانی بەوەدا نا كە رێژەی بێكاریی لاوان لە ئێران گەیشتوەتە سنووری 24 لە سەد‌و هاوكات زیاتر لە 1 ملیۆن كەس لەوانەی خوێندنیان تەواوكردووە مەجالی كاریان بۆ نەڕخساوە‌و بێكارن.

بە وتەی كارناسانی ئەو بوارە ئەگەر بێتوو دەوڵەت بیر لە رەخساندنی مەجالی كار بۆ لاوان‌و ئەوانەی پرۆسەی خوێندنیان تەواوكردووە نەڕەخسێت دەبێ چاوەڕێی سۆنامی بێكاربوونی زیاتر لە 5 ملیۆن لاو لە ئێران بین.

هاوكات مەسعود نیلی راوێژكاری ئابووری سەرۆك كۆماری ئێران دانی بەوەدانا كە رێژەی بێكاریی ژنان گەیشتوەتە 43 لەسەد‌و ئەمەش نیشانەی قووڵبوونی كارەساتەكەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.