لە مەریوان، باوکی بەندکراوێکی سیاسی بە هۆی گوشار و زەختی دووری لە کوڕەکەی، گیانی لەدەستدا
رۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، «حسێن ئەسەدی» باوکی بەندکراوی سیاسی کورد «ئەیوب ئەسەدی» بە هۆی زەخت و گوشاری دووری لە کورەکەی گیانی لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە، «ئەیوب ئەسەدی» رۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٠، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران لە ئاوایی «بۆریەر» دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دادگای ئینقلاب سنە بە تۆمەتی «ئەندام بوون لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی کاشمەر بە سەردا سەپابوە. ئەم سزایە لە رێکەوتی ١٧ی سپتەمبری ٢٠١٢ بە شێوەی فەرمی بە ئەیوب ئەسەدی راگەیەندراوە..