ئێران پلەی دووهەمی ئێعدام لە جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر كردەوە

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە ئاماری ئێعدام لە جیهان رایگەیاندووە، چین‌و ئێران لە پلەی یەكەم‌و دووهەمی ئەم ریزبەندیەدان.

لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بڵاوكراوەكەیدا رایگەیاندووە، لە ساڵی 2103دا 778 كەس لە جیهان لە سێدارەدراون كە لەو نێوەدا چین بە پلەی یەك‌و ئێران پلەی دووهەم‌و عێراق پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئێران لە ماوەی ساڵی رابردوو 369 كەسی لە سێدارەداوە، بەڵام چالاكانی مافی مرۆڤ دەڵێن رێژەی لە سێدارەدانەكان لە ئێران لەوە زیاترە‌و هەندێك بەندكراو بە شێوەی نهێنی ئێعدامكراون.

لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوو ئێران بە شێوەی بەردەوام لە پلەی دووهەمی رێژەی لە سێدارەدان راوەستاوە.

ئەگەر ئاماری لە سێدارەدانەكان بە پێی رێژەی دانیشتووان ئەژمار بكرێت، ئەوا ئێران لە ماوەی ساڵانی رابردوو بە شێوەی بەردەوام پلەی یەكەمی ئێعدامكردن لە جیهانی هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.