14 ملیۆن مێرمنداڵێكی كچ لە ساڵدا دەبنە قوربانیی هاوسەرگیریی

سندووقی كۆمەڵی رێكخراوی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆی بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن لە بواری بەرزربوونەوەی گوشار بۆ سەر مێرمنداڵانی كچی ژێر 18 ساڵ تەمەن رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2020 هەر ساڵە 14 ملیۆن مێرمنداڵی كچ بە زۆر هاوسەرگیرییان پێ بكرێت.

رێكخراوەكانی جیهانیی مافی مرۆڤ هەروەها سەبارەت بە دەرنجامەكانی ئەم گرفتە هوشداریان داوە‌و رایانگەیاندووە، مێرمنداڵانی كچ پاش بەزۆر شوودان، كۆنتڕۆڵی خۆیان بەسەر ژیان‌و داهاتوویان لەدەست دەدەن كە یەكێك لەوانە بێبەشكردنیانە لە درێژەدان بە خوێندن.

باربارا كوپێرز كارناسی مافنانس لە بواری مافەكانی ژنان دەڵێ، مێرمنداڵانی كچ كە زۆر لەگەڵ كەسانی تەمەن زۆر هاوسەرگیرییان پێدەكرێت لە سەردەمی دووگیانبووندا لەگەڵ زۆر گرفت رووبەڕوو دەبنەوە‌و گەلێك جار دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانیان.
بە پێی لێكۆڵینەوەی رێكخراوی ( تر دز ام ) كە لە سەرتاسەری جیهان بۆ بەرگری لە مافەكانی ژنان خەبات دەكات، پێویستە كچان لە تەمەن خوار 18 ساڵ هاوسەرگیرییان پێ نەكرێت‌و هاوكات بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن‌و لەمبارەشەوە دەبێ كاری وشیاریدەرانە ئەنجام بدرێت.

ئەم رێكخراوە بە دانانی بەرنامەیەكی تۆكمە لە هێندوستان توانی لەمبارەوە یارمەتی 10 هەزار كچ لەو وڵاتە بدات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.