دوو ھەواڵ سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان لە کرماشان


لە درێژەی ئاشکرا بوونی شوناسی قوربانیانی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان دژی رژیم، ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە قوربانیان ئاشکرا بوو.
بە پێی ئەو ھەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ناسنامەی یەکێک لە قوربانیانی شاری کرماشان لاوێک بە ناوی دکتۆر بورھان مەنسورنیا بووە کە بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیمەوە گیانی لەدەست داوە.
ھەروەھا لە ھەواڵێکی دیکە کە بەداستمان گەیشتووە، مامۆستایەکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی فایق فەرەجی لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە چاوی بریندار کراوە کە بە ھۆی قورس بوونی برینەکەیەوە چاوی لە دەس داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەکانی تاران لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …