سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

باری تەندرووستی زیندانی سیاسی کورد ناجێگیرە

بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، پێشیان بە چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان بۆ زیندانیەکی سیاسی کورد گرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، پێشیان بە چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان بۆ زیندانیەکی سیاسیی کورد بە ناوی “محەمەد نەزەری”  گرتووە.

هەروەها محەمەد حسێن ئاقاسی پارێزەری محەممەد نەزەری، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە تویتێری شەخسیی خۆیدا باسی لە دۆخی نالەباری محەمەد نەزەری کردووە.

ناوبراو لە تویتەکەی خۆی وتوویە: محەممەد نەزەری پێی ڕاگەیاندووم کە لە ئەنجامی مانگرتنە ٩٩ ڕۆژەکەیدا لە زیندان، لکێکی گوماناوی لە گەدەیدا بەرچاوە کەوتووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان ئیزنیان پێ نەداوە.

محەممەد حوسێن ئاقاسی لە درێژەدا، نووسیویەتی: “ناوبراو لە ساڵی ٧٣ی هەتاویدا بە تۆمەتی “محاربە” بە ئێعدام مەحکووم و دواتر حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە و هەوڵەکانی من بۆ دووبارەبوونەوەی دادڕەسی و کەمکردنەوەی بۆ ٢٥ ساڵ زیندان کاریگەری نەبووە، لەو پەیوەندییەدا، بە سەختی نیگەرانم.

هەروەهاسەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ باسی لەوە کردووە کە بەرپرسانی زیندانی ورمێ تەنانەت ئیزنی چارەسەری پزیشکی لە بێهداری نێو زیندانیان بە محەممەد نەزەری نەداوە.

محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسی کورد، خەڵکی شاری “سایین قەڵا”، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراو تا ئێستا لە زینداندایە.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …