دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

بەرەنگار بوونەوەی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە گەڵ سپای پاسدارنی ڕژیمی ئێران

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە ٩ی پووشپەڕ هێزێکی سپای پاسدرانی ڕژیم کە سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندبوو لە گەڵ بەرەنگاری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕووبەڕوو بوونەوە و پاشەکشەیان کرد.

هەر بەو بۆنەوە ستادی نیزامی “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان” ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیاندنەکە؛

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەین کە کاتژمێر یەک ونیوی(۱۳:۳۰) پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۹ی پووشپەری ۱۳۹٨ی هەتاوی هێزێکی سپای پاسداران بە بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار و، بە چەکی دۆشکە و تیرباری بیکەیسی هەوڵیاندا لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە بەردەسۆران لە نزیک “ئالانە”ی حاجی عۆمەران نزیک ببنەوە. هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە کە لەبەر پاراستنی پرەنسیپەکانی پێوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆیان لە وەڵامدانەوە پاراستبوو،لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتری پاسداران و بەکرێگیراوانی حکومەتی ئیسلامی، لەسەر بڕیاری فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لەناوچە سنوورییەکان لێیان هاتنە دەست. پێشمەرگەکانی کۆمەڵە زۆر ئازایانە بەرەنگاری هێرش و سنووربەزاندنی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئیسلامی بوونەوە و پاشەکشەیان پێکردن.

هێزەکانی سپای پاسداران پاش شکست و پاشەکشە پێکردنیان بۆ ماوەی دووسەعات و نیو بە خومپارەی ۱۲۰ و چەکی قورس ناوچەکەیان بۆردمان کرد.

لەو شەرو تێکهەڵچوونەدا بە خۆشحاڵییەوە هەموو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بەسڵامەتی لە سەنگەرەکانی خۆیاندا جێگیرن.

ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٩ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی

٣٠ی جونی ٢٠١٩

جێگای ئاماژەیە کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانش،بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێکدا،  ڕایگەیاندووە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گەڵ سپای پاسداران تووشی تێکهەڵچوون بووە. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە سنووری هەریمی کوردستانی بەزاندووە و ئەزیەت و ئازاری کۆڵبەرانی داوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …