تیرۆر کردنی چالاکێکی مەدەنی لە نێو کتێبخانەکەی لە مەهاباد

ئێوارەی ئەوڕۆ دووشەممە ٢٠ی جۆزەردان چالاکێکی مەدەنی لە نێو کتێبخانەکەی تیرۆر کرا و گیانی بەخت کرد.

بە پەێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی جۆزەردان چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ئیسماعیل بۆکانی ساحیبی کتێبخانەی پەژووهش لە شاری مەهاباد لە نێو کتێبخانەکەی تیرۆر کرا و گیانی بەخت کرد.

شایانی باسە کە ئیسماعیل بۆکانی کوڕی خاتو ڕووناک ئاقایی هەر ئەو ژنە تێکۆشەرەیە کە لە ڕۆژی ڕیفراندۆم ئاڵای کوردستانی لە شەقامەکانی مەهاباد بەرز کردەوە و بۆ ماوەیەک لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …