سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

دوو هاوڵاتی لە شارەکانی سەقز و بانە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی سەقز و بانە دوو هاوڵاتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی ١ی خەزەڵوەر ژنێکی لاو خەڵکی شاری سەقز بە ناوی شیما دەستیان،کە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و دایکی منداڵێک بووە و بەهۆی کێشەی ماڵی و ئابوورییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها  ڕۆژی پێنج شەممە، هاوڵاتیەکی دیکە خەڵکی شاری بانە بە ناوی “عەتا ئەمین زادە” بە بە هۆی کێشەی دەستکورتی و هەژارییەوە شادەماری خۆی بڕییوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بە هۆی چوونەسەرەوەی نابەرابەری ئابووری و دزی و گەندەڵی گەورە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران، کەلێنی چینایەتی گەورەتر بووەتەوە و چینی خوارەوەی کۆمەڵگاشی برسیتر کردووە بە تایبەت لە کوردستان دەستێکی بەربڵاویان بووە لە هەڵاواردن و دژایەتی و پێیڕانەگەیشتنی ئابووری، کە دەبینین ڕۆژانە چەند هاوڵایەتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و دەستکورتی ئابووریەوە هەوڵی خۆکوژی دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …