چالاکێکی ژینگەپاڕیز، بە دوای سێ حەوتوو لە دەستبەسەر بوونی لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، ” کاوە بابا مورادی”، چالاکی ژینگە پارێز و خەڵکی شاری سنە، لە کۆتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دەستی هێزەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بەم بابەتە بە هەواڵنیری “زاگرۆس پۆست”ی ڕاگەیاندووە کە ؛” کاوە بابا مورادی، لە ماڵی خۆیدا لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بە دوای سێ حەوتوو لە دەستبەسەر بوونی، کەس لە چارەنووسی ناوبراو، زانیارییەکی لەبەر دەستدا نییە”.
شایانی باسە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو تاکوو ئێستا، ٣٤ کەس لە شارە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.
چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بکەن.