سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

“محەمەد عەلی تاهێری” بۆ بەندی مادە سڕکەرەکان گوازرایەوە

“محەمەد عەلی تاهێری”، زیندانی عەقیدەتی خەڵکی شاری کرماشان و دامەزرێنەری “عێرفانی‌حەڵقە”، ڕەوانەی‌ بەندی مادە سڕکەرەکان لە زیندانی تاران کراوە.

بە پێی  هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، “محەمەد عەلی تاهێری” زیندانی عەقیدەتی، ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٦، لە لایەن لەقی ١٥ی دادگای شۆڕشەوە، بە دوای ٧ ساڵ زیندانی بوون ، دیسان ٥ ساڵ حوکمی بە سەردا سەپا و ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ پووشپەڕ، بە بێ ئاگادرکردنەوەیەکی پێشەکی بە زیندانی “فشافوویە” گوازراوەتەوە.

ناوبراو  پێشتر خوازیاری گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی زیندانی ئێڤین بووە بەڵام بە بەشی مادە سڕکەرەکان لە زیندانی فشافوویە گوازراوەتەوە.

“محەمەد عەلی تاهێری”، خەڵکی شاری کرماشانە و لە ساڵی ١٣٨٠دا ڕێکخراوێکی بە نێوی ” عێرفان حەڵقە” دامەزراند و سەرقاڵ بە چالاکی لە بواری ” چارەسەری دەرمانی بە شێوازی پزشکی ئێرانی و ساینتۆلۆژی” بووە.

شایانی باسە ئەم زیندانییە کوردە لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی هەتاکوو ئێستا لە زیندان دا بە سەر دەبات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …