كۆڵبەرێكی تەمەن 16 ساڵ بەگوللەی هێزەكانی رژیمی كوژرا

هێزەكانی رژیمی ئیسلامی لەناوچەی ورمێ تەقەی لەكۆڵبەرێكی تەمەن 16 ساڵ دەكەن كە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 2ی بەفرانبار، لەناوچەی ورمێ مێرمنداڵێكی كۆڵبەر بە ناوی “ئۆزجان خودایی كوران” كە خەڵكی ئاوایی “كوران”ی ناوچەی سۆما‌وبرادۆست نزیك ورمێیە لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی تەقەی لێدەكرێت‌و دەستبەجێ گیانی لەدەستدەدات.

هەر لەم پەیوەندەدا چەند رۆژ لەوپێش لە دوو رووداوی جیاجیا لە ناوچەكانی ماكۆ و بانە دوو كۆڵبەری كورد بە گوللەی هێزەكانی رژیم بە توندی برینداربوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …