سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

سێ هاوڵاتی دیکەی کورد لەسێدارەدران

رۆژی شەممە ٣ی رەزبەر لە زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز چوار هاوڵاتی لەسێدارەدران کە سێ کەسیان کورد و خەڵکی شاری سەردەشت بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی ئەو سێ کەسە بریتییە لە “عەبدولەکەریم باپیری، مەهدی مەڵایی و سەلاح قادریان” کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون.

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووشدا لە زیندانی تەبەس هاوڵاتییەکی دیکەی کوردی خەڵکی ورمێ لەسێدارە درا.

بەپێی ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە سەرەتای مانگی سیپتەمبەرەوە هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ئێران، پێنج هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 50 هاوڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …