موزەفەر ساڵحی نیا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران كە رۆژی یەكەمی پوشپەڕ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرابوو، رەوانەی قەرەنتینەی زیندانی شاری سنە كرا.
رۆژی چوارشەممە 15ی پوشپەڕ، موزەفەر ساڵحی نیا لە ئیتلاعاتەوە رەوانەی دادگاكراو بە بڕیاری دادوەر رەوانەی بەشی قەرەنتینەی زیندانی سنە كرا.
لەلایەكی ترەوە بەپێی راپۆرتی یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران هاشم رۆستەمی، هەڵسوڕاوی كرێكاری شاری سنە كە رۆژی 29ی جۆزەردان دەستگیركرابوو تا ئێستاش لە زیندان بەسەردەبات.