چوارشەممەی رابردوو شەڕو پێكدادانێك لەناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەنێوان هێزێكی كوردیو سوپای پاسداران روویدا كە ژمارەیەك كوژراوی لێكەوتەوە.
پاش شەڕەكەش راگەیاندنی چەندین حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان لەوانە هەردوو حیزبی دیموكراتو پژاكو یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات “یەرەكە”ی سەر بە پەكەكە ئەم شەڕەیان گرتە ئەستۆ.
لەو شەڕەدا ژمارەیەك جاشو پاسداری كۆماری ئیسلامی كوژران.
ئەم ڤیدیۆییە لەلایەن “یەرەكە”وە بڵاوكراوەتەوە.