سەرۆكی رێكخراوی هاریكاری كەنداو داوا لە ئێران دەكات سێ دوورگەی كەنداو چۆڵ بكاتو هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە.
عەبدولەتیف بن راشد زیانی، سەرۆكی رێكخراوی هاریكاری كەنداو بە ئەلعەربییەی راگەیاند: وڵاتانی عەرەبی هەمیشە خوازیاری ئاشتی بوونو دروستبوونی ئاشتی لەگەڵ ئێران هەنگاومان هەڵهێناوە. هیوای خواست ئێران نیەت پاكی خۆی نیشان بدات سێ دوورگەی كەنداو كە بەوتەی ئەو ئیمارات خاوەنیەتی، چۆڵی بكات، بەپێچەوانەوە لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵا لەسەر ئێران تۆمار دەكەن.
زیانی هەروەها داوای لە ئێران كرد دەست لەكاروباری وڵاتانی عەرەبی وەرنەداتو هێزەكانی خۆی لەسوریا بكشێنێتەوە.
