یه‌ك شه‌ممه‌ 28 نیسان 2024

مەزاری یەكێك لە پێغەمبەرەكان سووتێندرا

لە درێژەی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، چالاكوانەكانی فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، گۆڕی حەزرەتی یوسفیان سوتاند. لەكاتێكدا ‌لای جولەكەكان (یەهوودی) ئەو گۆڕە پیرۆزییەكی تایبەتی هەیە.

گۆڕەكە دەكەوێتە شاری “نابلس” لەباكوری كەناری ڕۆژئاوا. ئەوەش هەوڵێك بووە بۆ ئەوەی چیتر جولەكەكان سەردانی مەزارەكە نەكەن و نوێژی تێدا نەكەن.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دەیان چالاكوانی عەرەب هەڵیان كوتاوەتە سەر مەزارەكەو، بە مۆلۆتۆف هێرشیان كردۆتە سەری و ئاگریان تێ بەرداوە.بەشێوەیەكی تەواوەتی سوتاندویانە. هێزەكانی ئاگر كوژێنەوەش توانیویانە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن.

مەزاری یوسف دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی نابلسەوە. لەژێر كۆنترۆڵی دەستەڵاتی فەلەستیندا بوو.

مەزاری یوسف لەدوای 1967 یەكێك بووە لەخاڵەكانی گرژی و ناكۆكی نێوان عەرەب و جولەكەیە. عەرەبەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەو مەزارە ئاسەوارێكی ئیسلامییەو پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ئەوقافی ئیسلامیدا تۆمار كرابوو. گۆڕی شێخێكە بەناوی”یوسف دویكات”.
بەڵام جولەكەكان پێداگری لەوە دەكەن كە ئێسك و پروسكی ” یوسفی پێغەمبەر” لە میسرەوە هێنراوەتەوەو، لەو مەزارەدا بە خاك سپێردراوە.

هەموو جارێك لەژێر چاودێری و پاسەوانی سپای ئیسرائیلدا جولەكەكان سەردانی مەزارەكە دەكەن. لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا لە دەورووبەری ئەو مەزارەدا، پێكدادانی خوێناوی لە نێوان جولەكەكان و فەلەستیینییەكاندا ڕوویداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …