سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

زیندانیەكی كوردی مەحكوم بە ئێعدام كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەندكراوێكی كوردی خەڵكی شاری بۆكان كە ماوەی 5 ساڵ لە بەندیخانەی شاری ڕەشت لە دەستبەسەری دابوو، پاش ئەوەی كە لە دۆسیەكەی خۆی هیوا بڕ بووە بە بڕینی شادەماری دەستی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی راپۆرتی باسنیوز، چەند ڕۆژلەمەوبەر هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی “لاوە ڕەسووڵیان” كورَی قادر خەڵكی شاری بۆكان لە بەندیخانەی شاری ڕەشت شادەماری دەستی خۆی بڕیووە و بەهۆی خوێنڕێژی زۆر، دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

“لاوە ڕەسووڵیان” ماوەی پێنج ساڵ لەمەوبەر لە شەڕێكی بەكۆمەڵدا كە لە شاری ڕەشت ڕووی دابوو بە كوشتنی كەسێك تۆمەتبار كرابوو و حوكمی سێدارەی بۆ بڕابوویەوە، بەلام ئەو لاوە كوردە بە بەردەوامی وتبووی كە ئەو تۆمەتە ساختەیە و بكووژەكە كەسێكی دیكە بووە.

دەوترێت لاوە چەندین جار داوای كردبوو، كە ئەگەر تاوانبارە ئەوە دەبێ‌ حوكمەكەی بەڕێوە بچێت، بەڵام دەزگا دادوەرییەكانی كۆماری ئیسلامی دوایان خستووە و ئەویش بە هۆی ناڕەزایەتی بە دۆخی دۆسییەكەی خۆی كوشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.