دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

گوشارە جیاجیاكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵكی كوردستان بەردەوامە

لە ماوەی رابردوودا هێزەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران، لە رێگاهای جۆراوجۆرەوە گوشاری زۆریان خستووەتە سەر خەڵكی كوردستان.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتوو، لەم دواییانەدا هێزەكانی كۆماری ئیسلامی وێڕای پەرەپێدانی رێژەی ئێعدامی هاوڵاتییانی ئێرانی و بەتایبەت كوردەكان، دەستیان داوەتە ئازار و ئەزیەتی خەڵكی ناوچەكە.

راپۆرتەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكات، كە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دەستیان داوەتە پڕوپاگەندەی نوێ تا خەڵك بۆ بەشداریی كردن لە شەڕ دژی داعش لە سوریە و عێراق بەشداریی بكەن.

هەروەها لە سەر سنوورەكانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان وێڕای پشكنینی توندوتۆڵ و لێپرسینەوە لە خەڵك، داوایان لێ دەكەن كە لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاوكاریی بكەن و دۆخی هەرێمی كوردستان و چالاكی نەیارانی كۆماری ئیسلامی لەو بەشەی كوردستان راپۆرت بكەن.

هەروەها ئەو پەنابەرانەی لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی كار كردن نیشتەجێ بوون، بانگهێشت كراون و وێڕای وەرگرتنی بەڵێنی جۆراوجۆر، داوایان لێ كردوون تا لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاوكاریی بكەن.

جێگای ئاماژەیە، پاش هێرشی داعش بۆ عێراق و داگیركردنی بەشێكی بەرچاو لە خاكی ئەو وڵاتە، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی بەرین روویان لە خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و تا ئێستاش چەندین رەوتی نەیاری كۆماری ئیسلامی باسیان لە ئەگەری جموجۆڵی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە دژی هێزەكانی ئۆپۆزیسۆنی خۆی لە ناوچەكەدا كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.